z-logo
open-access-imgOpen Access
ئێڵ بەگی جاف و لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری پێنجینەکانی
Author(s) -
د. سالار عزیز محمود
Publication year - 2019
Publication title -
al-ustād̲
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2518-9263
pISSN - 0552-265X
DOI - 10.36473/ujhss.v1i7.967
Subject(s) - computer science
  ئەم لێکۆڵینەوەیە  دەربارەی پێشبینیەکانی ئێڵ بەگی جافە کە لە قالبی شیعری چوارین یا پێنجین، گوایە پێش چەند سەد ساڵێک لەمەوبەر پێشبینی و پێشگوتنی بۆ رووداو و بەسەرهاتەکانی  سەردەمی ژیانی خۆی و پاش سەردەمی ژیانی خۆی لە رووی سەربازی و سیاسی و زانستی و کۆمەڵایەتییەوە بۆ داهاتوووی ناوچەکە و جیهان کردووە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵ دراوە شیکارێک بۆ راستی و دروستی پێنجینەکانی شاعیر و کەسایەتییەکەی و ئەو دەسکاری و گۆڕانکارییانە بکات کە بەسەر تێکستەکەدا هاتوون؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵەی کە لە هیچ کتێبێکی مێژوویی و ئەدەبی فارسی کۆندا باس لە کەسێک نەکراوە بە ناوی ئێڵ بەگی جاف. هەروەها بەڵگە و دەستنووس و دۆکیۆمەنتێکی واش لە کتێبخانە و ئەرشیفخانەکاندا نییە کە بە روونی ئاماژەی بۆ ئەم کەسایەتییە کردبێت. لەم تۆژینەوەکەدا وەڵامی ئەو پرسیارانەمان دەستدەکەوێت: ئایا ئێڵ بەگی جاف  کەسایەتییەکی خەیاڵییە یان راستییە؟ ئایا پێشبینی و پێشگۆییەکانی دروست کراون ، یانە؟     لە تەوەرێکی تری تۆژینەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەو نووسەر و مێژوونووسانەی ئەدەبی کوردی دەکرێت کە باسی شاعیر و پێنجینەکەیان کردووە و شیکردنەوەی پێویستیان بۆ دەکات. هەروەها لە بەشێکی تری تۆژینەوەکەدا بەراوردێکی خێرا لە نێوان پێشبینیەکانی (نۆسترادامۆس) و ئێڵ بەگی جاف و  هەروەها لە نێوان( شاھ نعمت اللە ولی) و ئێڵ بەگی جاف کراوە و روونکراوەتەوە کە کاریگەرییەکی زۆری( شاھ نعمت اللە ولی) لەسەر پێشبینیەکانی ئێڵ بەگدا هەبووە. هەر لە تۆژینەوەکەدا بە کورتی باسی ئەوە دەکرێت کە بابەتی پێشبینی لە ئایینەکان و ئەدەبیاتی ئێرانیشدا هەبووە، لەگەڵ شیکردنەوەی هەندێک لە پێنجینەکانی لە رووی کێش و سەروا  و ناوەڕۆک و زمانەوە.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here