z-logo
open-access-imgOpen Access
مێژووی نەوت و قیڕ و بەكارهێنانی لای موسڵمانان لەسەردەمی عەباسیدا (132- 656ك/749-1258ز)
Author(s) -
Nawzad Khalid Rauf
Publication year - 2021
Publication title -
govarî zankoy ṛapeṛîn
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2522-7130
pISSN - 2410-1036
DOI - 10.26750/vol(8).no(4).paper24
Subject(s) - medicine
نەوت و قیڕ وەک دوو مادە و کانزا و مادەى گرنگ بەر لە سەرهەڵدانى ئاینى ئیسلام و سەردەمى خیلافەى عەباسى لاى گەلانى ڕۆژهەڵات ناسراوبوون، ئەو دوو مادە و کانزایەش لەسەردەمى عەباسى لەڕوى دەرهێنان و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانانەوە گرنگى زیاتریان پێدراوە و بوون بە پێداویستەیەکى سەرەکى لاى دەسەڵاتداران و خەڵکى گشتى، لە ناوچە جیاجیاکانى ژێردەسەڵاتى خیلافەى عەباسى و موسڵمانان چەندان کانى و بیرى نەوتى و قیڕ هەبوون کە نەوت و قیڕیان لێدەرهێنراوە و بۆ بوارى جیاجیا سود و کەڵکیان لێوەرگیراوە، بازرگانى و ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەیان لە وڵات و ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى دیکە پێوەکراوە. بابەتى نەوت و قیڕ وەک یەکێک لە بابەتە گرنگ و شارستانیەکانى مێژووى سەردەمى خیلافەى عەباسى لاى توێژەرانى کورد نەبۆتە بابەتى توێژینەوە، بۆیە لەو سۆنگەیەوە ئێمە ئەو بابەتەمان هەڵبژارد بۆ ئەوەى توێژینەوەیەکى سەربەخۆى لەسەر ئەنجام بدەین بە ناونیشانى (مێژووی نەوت و قیڕ و بەكارهێنانی لای موسڵمانان لەسەردەمی عەباسیدا (132- 656ك/749-1258ز) ). لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە بە شێوازێکى زانستیانە و بە پشت بەستن بە میتۆدى لێکۆڵینەوەى مێژوویى زانیارییەکان لە سەرچاوە ڕەسەنەکانى سەردەمى عەباسی لە سەر بابەتەکە وەربگرین و بیخەینەڕوو. ئەم توێژینەوەیە لەپێشەکى وسێ تەوەر  و ئەنجام و پوختەى توێژینەوەکە بە زمانى عەرەبى و ئینگلیزى و لیستى سەرچاوەکان پێکهاتووە ، لە تەوەرى یەکەمدا  باس لە زاراوەکانى نەوت و قیڕ و جۆرەکانیان لەسەردەمى عەباسیدا کراوە بە پشت بەستن و وەرگرتنى زانیارى لە سەرچاوە ڕەسەنەکانى هاوسەردەمى عەباسى . تەوەرى دووەم تەرخانکراوە بۆ باسکردن لە بیرو کانییە نەوتى قیڕییەکان لەسەردەمى عەباسیدا ، لەم تەوەرەیەدا باس لەو شوێن و کانى و بیرەنەوتى و قیڕیانە کراوە کە لە شار و ناوچە جیاجیاکانى ژێردەسەڵاتى موسڵماناندا بوونیان هەبووە. لە تەوەرى سێیەمدا باس لە سود و گرنگى و بوارەکانى بەکارهێنانى نەوت و قیڕ لەو سەردەمە مێژووییە کراوە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لەو سەردەمەدا نەوت قیڕ لە بوارى جیاجیاى وەک سەربازى و بیناکارى و پزیشکى و ڕوناککردنەوە و چەندین بوارى دیکە گرنگى و سودى زۆریان هەبووە بۆ مرۆڤ و بەکارهێنراون. کلیلە وشەکان:  نەوت ، قیڕ ، عەباسى ، موسڵمانان .

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here