z-logo
open-access-imgOpen Access
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
Author(s) -
Dilshad Mohammed Gharib,
Aso Abdulrahman Karim,
Nasrin Nori Abdulla
Publication year - 2021
Publication title -
govarî zankoy ṛapeṛîn
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2522-7130
pISSN - 2410-1036
DOI - 10.26750/vol(8).no(3).paper29
Subject(s) - political science
    لێكۆڵینەوەکە بۆ (ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لە زمانی کوردیی)دا تەرخانكراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە بەشێوەیەكى پێڕەوبەندانە لە ڕوی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژییەوە جۆراوجۆری دەربڕین و بەرجەستەکردنی هەندێک لە(فۆنێم)ەکان، لەدابەشبونی تەواوکەرانەدا بەشێوەیەکی خورتیی، یان لەجۆری ئازاددا جۆراوجۆری دەربڕینیان هەیە نیشاندراون، بەو جۆرە دەربڕینە جیاوازەنەیش دەوترێت(ئەلەفۆن). لەپاڵ ئەوەیشدا، جۆری هەندێک لە گۆڕدراوەکانی گرافێمێک دیارییکراوە، کە تایبەت نییە بە دەربڕینەوە، بەڵکو تایبەتە بەشێوەی (نوسیین/ئورسۆگرافی)یەوە. بەوواتایە، دەشێت فۆنێمێک لەدابەشبونی تەواوکەرانەدا بەشێوەیەکی خورتیی، فۆڕمێ یان زیاتری هەبێت، بەو جۆرە نوسینە جیاوازانەیش دەوترێت( ئەلۆپیت). ڕێبازى لێکۆڵینەوەکەیش ڕێبازی ( پەسنیی - شیكاریی) بەکارهێنراوە، کە تێیدا هەندێک لە فۆنێمەکان له جێكەوتەكانی وشەی فۆنۆلۆژییدا دەستنیشانكراون، شیکردنەوەی نمونەکان بەتیۆریی و هەنگاوەکانی کارکردنی قوتابخانەی گواستنەوە جێبەجێکراوە. هەروەها لەپاڵ (ئەلفوبێی- فۆنێمی كوردیى)دا، (ئەلفوبێی - فۆنەیتیكى )یش بەكارهێنراوە. نمونەکانیش لەئاخاوتنی ڕۆژانەی ئەمڕۆی (زمانی کوردیی/دیالێکتی ناوەڕاست)ەوە وەرگیراون.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here