
بیرکردنەوەی ناعەقڵانی لای خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین
Author(s) -
پێشەوا بابەكر برایم,
سیڤان عمر اسماعیل
Publication year - 2019
Publication title -
govarî zankoy ṛapeṛîn
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2522-7130
pISSN - 2410-1036
DOI - 10.26750/vol(6).no(2).paper25
Subject(s) - psychology
وێژینەوە گرنگەی بابەتی بیركردنەوە لەوەدایەكەزۆر لەسایكۆلۆجستەكان وبەتایبەتیش پێشەنگەكانی قوتابخانەی مەعریفی باوه‌ڕيان وايه بيركردنه‌وه يان به‌گشتى مه‌عريفه ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى و گرنگى هه‌يه له چۆنيه‌تى ده‌ركه‌وتنى ڕه‌فتارى مرۆڤ، يه‌كێك له شێوازه‌كانى بيركردنه‌وه بيركردنه‌وه‌ى ناعه‌قڵيه كۆمه‌ڵێك بيرو باوه‌ڕ كه له ناو ئه‌واندا زۆرلێكردن ، ئه‌رك و ڕه‌ها گه‌راى به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو بوونيان هه‌يه، وه‌ده‌ببێته هۆى ده‌ركه‌وتن و تێكدانى هه‌ست و ڕه‌وفتاره‌كان،
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه هه‌وڵێكه بۆ زانينى ئاستى بيركردنه‌وه‌ى ناعه‌قڵانى له‌لاى خوێندكارانى زانكۆ به‌شێوه‌يه‌كى گشتى، هه‌روه‌ها زانينى ئاستى بيركردنه‌وه‌ى ناعه‌قڵانى له‌لاى خوێندكارانى زانكۆبه‌پێى گۆڕاوه‌كانى(ڕه‌گه‌ز، قۆناغ،كۆلێژ)
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه له چوار به‌ش پێك هاتوه به‌شى يه‌كه‌مى تايبه‌ته‌به ناساندنى چه‌مكى توێژينه‌وه‌كه به‌شى دووه‌مى تايبه‌ته به‌لايه‌نى تێۆرى توێژينه‌وه‌كه به‌شى سێيه‌مى تايه‌به‌ته به لايه‌نى مه‌يدانى توێژينه‌ونه‌كه به‌شى چواره‌مى تايبه‌ته به‌شيكردنه‌ونه‌ى ئه‌نجامه‌كان خستنه ڕووى پێشنيار و ڕاسپارده‌كان ، هه‌روه‌ها توێژه‌ران ميتۆدى وه‌صفى به‌كارهێناوه له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا ،كۆمه‌ڵگاى توێژينه‌وه‌كه‌ى پێكهاتوه له كۆى خوێندكارانى زانكۆى ڕاپه‌ڕێن، مشته‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ى پێكهاتوه به‌شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى هه‌ڵبژێردراوه كه‌له (200)خوێندكارى كۆلێژى زانست و كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بمه‌ڕه‌ت قۆناغى يه‌كه‌م قۆناغى چواره‌م، ئه‌و كه‌ره‌سه‌ى به‌كار هاتوه بريتيه‌له پێوه‌رى بيركردنه‌وه‌ى ناعه‌قڵانى(خلافى،2016).
گرنگترين ئه‌و كه‌ره‌سه‌ته‌ئاماريانه‌ى به‌كار هاتوه پێكهاتوه له ناوه‌نده‌ژمێره‌ى و هه‌گبه‌ى ئامارى (spss)ئه‌لفا كرۆمباخ، گرنگترين ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه توێژينه‌وه‌كه به‌ده‌ستى هێناوه بريتيه‌له ئه‌وه‌ى كه بيركردنه‌وه‌ى ناعه‌قڵانى هەیە له‌لاى نموونه‌ى توێژينه‌وه‌كه، به‌ڵام هيچ جياوازى نيه به‌پێى گۆڕاوى ڕه‌گه‌ز و كۆلێژ.له‌كۆتايشدا پێشنيارو ڕاسپارده‌كان خراونه‌ته ڕوو.