z-logo
open-access-imgOpen Access
كارلێكەری پەیامی هەڵمەتەكانی راگەیاندن لەنێو دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان (30/9/2018) توێژینەوەیەكی روپێوییە، لە نێو جەماوەری شاری هەولێر، كەناڵی 24K وەك نموونە
Author(s) -
ئاریانا ئیبراهیم محمد,
شیلان یاسین خضر
Publication year - 2019
Publication title -
govarî zankoy ṛapeṛîn
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2522-7130
pISSN - 2410-1036
DOI - 10.26750/vol(6).no(2).paper18
Subject(s) - business
پوختە: لەبەرەبەیانی مێژووەوە مرۆڤ گرنگی پەیامی بانگەشەكردنی زانیوە، كە لەرێگای ئامرازەكانی پەیوەندییەوە، لەبەردەستدایە بۆ گەیشتن بەجەماوەر و متمانەپێهێنانیان. وتاربێژی و گفتوگۆی دوو قۆڵی ئاشكرا یان بە نووسین (گوتاری نوسراو) ئامرازی كۆنی بانگەشە كردنن، كە لە سیاقی بانگەشەی سیاسی و ئایینیدا بەكاربراوە. بۆیە ئێستا لەو سەردەمەدا بانگەشە بۆتە هەڵمەتی سەرەكی راگەیاندن و وەك چەمكێكی نوێ لە ئامرازەكانی راگەیاندن بەكاردێت. لە پێناو ئاگاداركردنەوەی جەماوەرو ئاراستەكردنی جەماوەر بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێكی دیاریكراو. لەسەرەتادا ئەم چەمكە لەسایەی تێكەڵبوونی راگەیاندن لەگەڵ بەشە مرۆیی و زانستییەكانی دیكەدا، لە زۆر بواردا دووبارە دەبۆوە، وەك هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی تەندروستی، هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵایەتی، بەكارهێنانی مانای هەڵمەت لەبواری سیاسیدا لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا، لەكەش و هەوایەكی دیموكراسیدا....هتد. لەم سەردەمەدا هەڵمەتەكانی راگەیاندن بووە بە زانستێكی سەربەخۆ، بە توێژینەوە دەوڵەمەند دەكرێت و كتێبی لەسەر دەنوسرێت و بڵاودەبێتەوە. ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەكی روپێوییە توێژەر ئامانجیەتی كاریگەری پەیامی هەڵمەتی راگەیاندن لەنێو دەنگدەران بەتایبەتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان (30/9/2018) لەنێو جەماوەری شاری هەولێر بخاتەروو كەتیایدا K24 وەك نموونە وەرگیراوە. توێژینەوەكە لەسێ بەش پێكهاتووە: بەشی یەكەم: تایبەتە بە میتۆدنامەی توێژینەوە و چەمكەكان. بەشی دووەم: تایبەتە بە كارلێكەری و پەیامی هەڵمەتەكانی راگەیاندن. بەشی اسێیەم: لایەنی پراكتیكی توێژینەوەكە لەخۆ دەگرێت. لە كۆتاییدا توێژەر پێشنیازی ئەوە دەكات لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پتر بایەخ بە پەیامی هەڵمەتی راگەیاندن بدەن و بەشێوازێكی زانستیانە پێشكەشی بكەن، چونكە پەیامی هەڵمەتی راگەیاندن زۆر كاریگەرە لەسەر دەنگدەر.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here