
شیکردنەوەی جوگرافی بۆ جیاوازی شوێنی و کاتی پاشماوە رەقەکان لە شاری ڕانیە
Author(s) -
کامران طاهر سعید,
سەرکار حمد خدر
Publication year - 2019
Publication title -
govarî zankoy ṛapeṛîn
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2522-7130
pISSN - 2410-1036
DOI - 10.26750/vol(6).no(1).paper27
Subject(s) - psychology
گرفتی پاشماوەرەقەکان و چۆنیەتی بەرێوەبردن و چارەسەرکردنیان لە ئێستادا بە یەکێک لە گرفتە جیهانیەکان دادەنرێت بەهۆی ئەوکاریگەریە بەرفراوانەی کە پاشـماوە رەقەکان هەیانە لەسەر ژینگە و تەندروستی دانیشتوان، بەهەمان شێوە لە شاری ڕانیە ئەم گرفتە بەروونی بەرچاو دەکەوێت. لەم سۆنگەیەوە، لەم توێژینەوەیەدا جیاوازی دابەشبوونی شوێنی و کاتی پاشـماوە رەقەکان دەخرێتەروو، بە ئامانجی سود لێوەرگرتنی لە بواری بەرێوەبردنی باشتری پاشماوە رەقەکان و چارەسەرکردنیان. توێژینەوەکە پشتی بەستوە بە داتای مەیدانی و نوسینگەیی، هەردوو میتۆدی وەسفی و شیکاری ئاماری بەکارهێناوە بۆ گەیشتن دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە. لەکۆتاییدا ئەم توێژنەوەیە گەیشتوە بەو دەرئەنجامەی جیاوازی هەیە لە دابەشبوونی جوگرافی پاشـماوە رەقەکان لەرووی کات و شوێنەوە، هەرەوها تێکڕای بڕی پاشماوە رەقەکانی رۆژانە کە تاک بەرهەمی دەهێنێت دەگاتە 0.85 کگم، بەجۆرێک کە نزیکەی 75% کۆی گشتی ئەم پاشماوانە بریتین لە پاشماوە ئەندامیەکان.