z-logo
open-access-imgOpen Access
بەرەوپێشچوونی تۆڕی شەقامەكان لە شاری سلێمانی
Author(s) -
بەیان علی حسن,
شاد حمید محمد
Publication year - 2019
Publication title -
govarî zankoy ṛapeṛîn
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2522-7130
pISSN - 2410-1036
DOI - 10.26750/vol(6).no(1).paper22
Subject(s) - political science
  شەقامی ناو شارەكان دەبنە هۆی بەستنەوەی ناوچە جۆراوجۆرەكانی شار بەیەكتریی و بە ناوچەكانی دەوروبەری شارەكەوە بەجۆرێك گرنگی شارەكە ڕادەی فراوانی ئەم جۆرەی گواستنەوە دیاریدەكات، هەر ئەم گرنگییەی ڕێگای ناو شارەكان وایكردووە كە پلان و بەرنامەیەك هەبێت بۆ دروستكردنی ڕێگای ناو شار. شەقامەكانی ئۆتۆمبێل لە گرنگترین هۆكاری گواستنەوەیە لە شارەكاندا چونگە دەتوانرێت بگاتە بچوكترین بەشی ئاوەدانی و نیشتەجێبوون، هەربۆیە پێوستە بە ئاستێكی بەرز درێژی و ئاڕاستەی شەقامەكان دیاریبكرێت بۆ ئەوەی لە ڕووبەرێكی دیاریكراودا بە ئاستێكی بەرز كارەكانی ئەنجامبدات(الدلیمی، 2015، ص311). لێكۆڵینەوەی شوێنی لە تۆڕی شەقامەكان كاریگەریان لەسەر پێكهاتە جوگرافیە سروشتی و مرۆییەكان ڕادەی كاریگەریان لەسەر پرۆسەی گەشەكردن یەكێكە لە بابەتە گرنگەكانی جوگرافیا، لەسەرەتاكانی ساڵانی پەنجاكانی سەدەی بیستەمدا گواستنەوە دادەنرا بە پێوەری ئاڵوگۆڕی پەیوەندی لەنێوان هەرێمە جوگرافیەكاندا وە باتەیبەتیش لە ڕووی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە لەكاتی ئێستاشماندا هەرچەندە تۆڕەكانی ئەلیكترۆنی پێشكەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیەوە هەروەها ڕێگای ئاوی و ئاسمانی و هێڵی ئاسنین پێشكەوتوون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گواستنەوە بە ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل بایەخی خۆیان ماوە بەتایبەت لەناو شارەكاندا هۆكاری سەرەكی گواستنەوەن بەتایبەت لە ناوچەی لێكۆڵینەوەدا تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ تاكە هۆكاری گواستنەوەیە ئەمەش چەندین هۆكار لێی بەرپرسە .

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here