
رۆڵى كێشە خێزانيەكان لەسەر ئەداى كارى فەرمانبەران لەدامەزراوەكانى حكومەت دا
Author(s) -
احمد على حەمە بابان,
عادل محمد نورى
Publication year - 2019
Publication title -
govarî zankoy ṛapeṛîn
Language(s) - Uncategorized
Resource type - Journals
eISSN - 2522-7130
pISSN - 2410-1036
DOI - 10.26750/vol(6).no(1).paper20
Subject(s) - computer science , business
كاركردن لە دامەزراوە حكوميەكان بە يەكێك لەسەرچاوە بنەرەتيەكانى كار دادەنرێت لە كوردستان، بۆيە لەپاڵ زۆرى ژمارەى فەرمانبەران هاوڵاتيان پێيانوايە كارەكانيان بەڕێوە ناچێت، كە دەكرێت كێشە خێزانيەكان يەكێك بێت لەو هۆكارانەى كە كاريگەرى بخاتە سەر ئەداى كارى فەرمانبەران.
ئامانجى توێژينەوەكە زانينى رۆڵى كێشە خێزانيەكانە لەسەر ئەداى كارى فەرمانبەران لە دامەزراوە حكوميەكاندا.
بۆ بەدەستهێنانى ئامانجى توێژينەوەكە توێژەر بە شێوەيەكى مەيدانى داتا و زانيارى كۆكردۆتەوە، بۆيە ميتۆدى وەسفى بەكارهاتوە بۆ كۆكردنەوەى زانيارى لە نمونەى توێژينەوەكە كە لە فەرمانبەرانى حكومى پێكهاتوە، بۆ ئەم مەبەستە لە رێگاى پێوەرێكەوە كۆمەڵێك پرسيار ئاراستەى نمونەكە كراوە، لە پاشان دا شيكارى ئامارى بۆ ئەنجامە بەدەستهاتوەكان كراوە تێيدا توێژەر گەيشتۆتە ئەو ئەنجامەى كە بە گۆرانى گۆراوەكانى (رەگەز، تەمەن، بارى خێزانى، ئاستى خوێندن، پۆستى كارگێرى) كێشە خێزانيەكان كاريگەريان هەيە لەسەر ئەداى كارى فەرمانبەران لە دامەزراوەكانى حكومەت دا، لەبەر رۆشنايى ئەنجامەكانى توێژينەوەكەدا توێژەران چەند پێشنيارێكيان خستۆتەروو لەوانە ئەنجامدانى توێژينەوەيەكى هاوشێوە لەسەر رۆڵى كێشە خێزانيەكان لەسەر مامۆستايان لە دامەزراوە پەروەردەييەكان و ئەنجامدانى توێژينەوەيەك لەسەر كاريگەرى فشارى كار لەسەر ئەداى كاركردنى فەرمانبەران.