z-logo
open-access-imgOpen Access
ڕەوشی ئافرەتان لە سەنتەری نەوا توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری دهۆک
Author(s) -
Izaddin Abdulsamad Rasool,
Jehan Abas Muhammad
Publication year - 2020
Publication title -
maǧallaẗ ǧāmi'aẗ duhūk
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2521-4861
pISSN - 1812-7568
DOI - 10.26682/hjuod.2020.23.2.16
Subject(s) - medicine
بابەتی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی بزووتنەوە فێمەنیزمییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەڵەتی. لە هەرێمی کوردستاندا شێڵتەرەکان زیاتر بۆ ئەو ئافرەتانەیە، کە هەڕەشە یاخود توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی ئەو هۆکارانەی کە كاریگەرییان هەیە لەسەر بڕیاری قوربانیانی توندوتیژیی خێزانی لە سوودوەرگرتن لە خزمەتگوازریی شێڵتەره‌كان. ئەو میتۆدەی لەم توێژینەوە بەکارهاتووە بریتییە لە میتۆدی چەندێتی لە ڕێگای ئامرازی پرسیارنامە. هەروەها کۆمەڵگای توێژینەوەش بریتییە لە سەنتەری نەوا لە شاری دهۆک. جۆر و قەبارەی بەشداربووانی ڕووپێویەکە بریتییە لە بەشداربووانی ڕووپێوی گشتی، کە (١٢٦) ئافرەت وەرگیراون، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هانایان بۆ شێڵتەره‌كان لە ڕێکەوتی ١١/١/٢٠١٨ تا ٣١/١٠/ ٢٠١٨ بردووە. ئەنجامەکانی توێژینەوە ئەوەمان بۆ دەردەخەن، کە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی وەک: پەیوەندیی خۆشەویستی، ڕەدووکەوتن، دەستدرێژی سێکسی، جیابوونەوە، جۆرەکانی توندوتیژی، ناپاکیی هاوسەری، بەزۆر بەشوودان، فرەژنی و هەڕەشەکردن، هۆکاری سەرەکین کە وا لە ئافرەتانی کوردستان دەکەن، لە ماڵەوە ڕابکەن و پەنا بۆ شێڵتەره‌كان ببه‌ن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و پاراستنی ژیانیان.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here