z-logo
open-access-imgOpen Access
وێناى ژنى كورد له تۆمارى گه‌ڕیده‌وكوردناسه‌كاندا سه‌ده‌ى (18 - 20)
Author(s) -
Sozan K. Mustafa
Publication year - 2018
Publication title -
humanities journal of university of zakho
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2518-5128
pISSN - 2410-7557
DOI - 10.26436/2018.6.3.674
Subject(s) - business
ژن وه‌ك ره‌گه‌زێكى بنچینه‌یى كۆمه‌ڵگه به پێى قۆناغه مێژووییه‌كان رۆلأ‌و پێگه‌ى خۆى هه‌بووه له پێشخستنى شارستانیه‌ت‌و په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه‌كانى جیهان، به‌پێى ئه‌و بواره‌ى بۆى ره‌خساوه‌و كارى تێدا كردووه توانیویه‌تى جێده‌ستى خۆى به‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه جێ بهێڵێت، به‌و پێه‌ى یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانى پێشكه‌وتنى هه‌ر میله‌تێك وابه‌سته‌یه به پێشكه‌وتنى بارى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه، ژنیش وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى بنچینه‌یى خێزان هه‌میشه كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى نێو خێزان بووه‌و په‌روه‌رده‌كه‌رى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى له ئه‌ستۆ بووه، بۆیه زیاتر له بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا جێده‌ستیان دیار بووه، به‌م پێوه‌ره تا ژن ئازاد‌و رۆشنبیر بوبێت تاكێكى ئازاد‌و رۆشنبیرى بۆ كۆمه‌ڵگه به‌رهه‌مهێناوه‌و پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش دروسته.لێكۆڵینه‌وه له بوارى ژناندا كارێكى سه‌خته، به‌تایبه‌تى ژنانى كورد كه به‌چاو ژنانى جیهانه‌وه كه‌متر ده‌رفه‌تى خۆرێكخستن‌و ده‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنیان بۆ ساز بووه‌و لێكۆڵینه‌وه له پێگه‌ى ژنى كورد كارێكى كه‌مێك زه‌حمه‌ته، به هۆى نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى پێویست‌و گرنگى نه‌دان به‌و بواره وایكردووه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژنانى كورد كه‌م‌و كورت بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیه ژنى كورد پێچه‌وانه‌ى ژنانى رۆژهه‌ڵات جێگه‌ى سه‌رنجى رۆژهه‌ڵاتناس‌و كوردناس‌و بیانیه‌كان بوون‌و هه‌میشه وه‌ك خاڵى جودا كه‌ره‌وه‌ى نێوان میلله‌تانى رۆژهه‌ڵات چاوى لێكراوه، ئه‌مه بۆ ئێمه‌ى كورد به خاڵێكى زۆر به‌هێز ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و ده‌توانرێ له‌م رێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌ڵسه‌نگێنرێت.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here
Accelerating Research

Address

John Eccles House
Robert Robinson Avenue,
Oxford Science Park, Oxford
OX4 4GP, United Kingdom