
هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌ب له رۆژنامه‌ی كوردستان پرێسى سویددا
Author(s) -
Nawzad A. Ahmed
Publication year - 2018
Publication title -
mağallat ̈ğāmiʿaẗ zāẖū. b, ʿulūm insāniyyaẗ/govara zankoya zaxo ii zanistên mirovayetî
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2518-5128
pISSN - 2410-7557
DOI - 10.26436/2018.6.1.554
Subject(s) - botany , mathematics , biology
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوه‌سته كردنه له‌سه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك كه تا ئێستا به گشتی و له كوردستانی باشوور توێژینه‌وه و بابه‌تی له‌باره‌وه نه‌نووسراوه. له‌م بابه‌ته‌دا له میانی دوو به‌شدا هه‌ر به‌شێك بۆ دوو ته‌وه‌ر دابه‌ش كراوه، ته‌نیا له هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌ب له رۆژنامه‌كه ده‌دوێت. له به‌شی یه‌كه‌مدا قسه‌وباس سه‌باره‌ت به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه و ژیانی په‌نابه‌ری و گرنگیدانی ره‌وه‌ندی كوردستانی به بواری رۆژنامه‌گه‌ریی له سوید و شوێنی رۆژنامه‌ی Kurdistan press له‌و مێژووه‌دا كراوه، هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ورده‌كارییه‌كانی ده‌رچوون و داخستنی رۆژنامه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو. به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌كه ته‌رخانكراوه بۆ هونه‌ری شیعر و هونه‌ری په‌خشان له رۆژنامه‌كه‌دا، بۆ هه‌ر یه‌كێك له هونه‌ره‌كان چه‌ند نموونه‌یه‌ك نووسراوه‌ته‌وه و ره‌خنه و به‌دواداچوونیان بۆ نووسراوه