z-logo
open-access-imgOpen Access
ڕه‌مزییه‌تى نه‌ى له چوارچێوه‌ى شیعرى سۆفیگه‌ریدا
Author(s) -
Pakhshan Sabir Hamad
Publication year - 2018
Publication title -
humanities journal of university of zakho
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2518-5128
pISSN - 2410-7557
DOI - 10.26436/2018.6.1.551
Subject(s) - mathematics , botany , biology
(نه‌ى) له نێو مه‌سنه‌ویدا قه‌سیده‌ى دایكه و مرۆڤ ده‌نوێنێ و مرۆڤیش  نه‌ى ده‌نوێنێ، ژیانى نه‌ى به ته‌واوه‌تى ژیانى مرۆڤه ، ئه‌مه و له كاتێكدا مه‌سنه‌وى مه‌ولانا جه‌لاله‌دینى ڕۆمى مه‌شقێكى گیانییه وچۆته نێو كرۆكى گیان وله بوارى به‌كارهێنانى  نه‌ى وه‌ك ڕه‌مزێكى سه‌ره‌كى به‌رجه‌سته‌كردنى مه‌عنه‌وى گیان و كۆى ژیانى مرۆڤ  كه بۆته ئه‌زمونێكى گرنگ و له پانتاییه‌كى فراوانى شیعرى كلاسیكى كوردیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه و له لایه‌ن (مه‌لاى جزیرى )دا گه‌یشتۆته لوتكه، نه‌ى  وه‌كو ئامێر زه‌مینه‌یه‌كى مێژوویى قوڵى له نێو شارستانێتییه هه‌مه‌جۆره‌كاندا هه‌یه.بۆیه بۆ ده‌ربڕینى كۆى نامۆیى مرۆڤ و دابڕانه هه‌میشه‌ییه‌كانى هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه .مه‌ولانا هاناى بۆ نه‌ى بردووه و له گوتارى سۆفیگه‌ری و له نێو فه‌رهه‌نگى سۆفیگه‌ریدا نه‌ى  پله‌وپایه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه وگوزارشت له عیشقێكى غه‌مگینى نێو سروشت به گشتى و ژیانى مرۆڤ به  تایبه‌تى ده‌كات،هه‌روه‌ها به هۆى سۆزى غه‌ریبیانه‌ى نه‌ى كه هه‌میشه له بیرى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ جیهانه ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا له نێو ناڵه‌یه‌كى ئه‌به‌دیدا ده‌خولێته‌وه و په‌رده‌یه‌كى ته‌مومژاوى له نێو شیعردا درووست كردووه و بۆته به‌شێكى بنچینه‌یى شیعر و یه‌كێكه له‌و ڕه‌مزه پڕ ده‌لاله‌تانه‌ى كه قورساییه‌كى له نێو شیعره‌كانى (مه‌لاى جزیری)دا چێكردووه و چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌ى جۆراوجۆر له شیعره‌كانیدا به‌دیده‌كرێن ،كه له ژێر چه‌ترى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه و له‌م  ته‌وه‌رانه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه. ته‌وه‌رى یه‌كه‌م:  نه‌ى له نێوان ئاگرى عیشق و هێمنى سروشتدا. ته‌وه‌رى دووه‌م:  ڕه‌مزییه‌تى نه‌ى له نێو شیعرى سۆفیگه‌رییدا. ته‌وه‌رى سێیه‌م:  نه‌ى له هزرى مه‌ولانا و مه‌لاى جزیری دا.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here
Accelerating Research

Address

John Eccles House
Robert Robinson Avenue,
Oxford Science Park, Oxford
OX4 4GP, United Kingdom