z-logo
open-access-imgOpen Access
بارودۆخی سیاسیی ده‌ڤه‌ری زاخۆ له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی ئیلخانی تا رووخانی ده‌وڵه‌تی جه‌لائیری (656/ 814ك/ 1258_ 1411ز)
Author(s) -
Rabeah F. Sheikh Mohammed
Publication year - 2017
Publication title -
humanities journal of university of zakho
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2518-5128
pISSN - 2410-7557
DOI - 10.26436/2017.5.4.488
Subject(s) - biology
ده‌ڤه‌ری زاخۆ (حه‌سه‌نییه) و قه‌ڵاكانی ده‌وروبه‌ری له سه‌رده‌می هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی ئیلخانی و جه‌لائیری(656_ 814ك/ 1258_ 1411ز) له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به عه‌ممادییه بووه، كه نزیكترین قه‌واره‌ی سیاسیی ده‌ڤه‌ره‌كه بووه، عه‌ممادییه‌ش سه‌ر به وڵاتی هه‌كاری بووه.ژماره‌یه‌ك خێڵی گه‌وره‌ی كوردی وه‌كو خێڵی سندی و مه‌هرانی و سینی و ره‌هزادی و تیره‌ی دیكه‌ی له‌خۆگرتووه. هه‌روه‌ها چه‌ندان قه‌ڵا و دژی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆی خۆیان لێ بووه، له‌وانه قه‌ڵای حه‌سه‌نییه و شابانی (شه‌عبانی) و زه‌عفه‌ران و باجلایا و ئه‌رده‌مشت و كه‌واشی و شرانش و رابیه و ئه‌لقی و فه‌ره‌ح و سروه و جه‌راحیه و سه‌رباری هه‌ندێ قه‌ڵای بچووكی دیكه.له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی مه‌غۆل و دوای رووخانی به‌غدا له ساڵی (656ك/ 1258ز) قه‌ڵا و دژه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ رووبه‌رووی شاڵاو و هێرشه‌كانی مه‌غۆل نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه له ژێر نفووزی ئه‌تابكییه‌تی موصڵ بووه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك چۆن به‌دره‌ددین لوئلوئی حاكمی موصڵ وه‌لائی بۆ مه‌غۆل ڕاگه‌یاندووه و عزه‌ددین ئایبه‌ك حاكمی عه‌ممادییه‌ی نوێنه‌ری ئه‌ویش وه‌لائی ڕاگه‌یاندووه، كه قه‌ڵاكانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ سه‌ر به‌و بوون.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میر و سه‌ركرده‌ی خێڵه‌كان به تایبه‌تی مه‌هرانی روویان له ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی كردبوو، كه‌چی خێڵی دیكه توانی شوێنی بگرێته‌وه به تایبه‌تی خێڵی سندی، كه خاوه‌نی چه‌كداری زۆر بووه. كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی ئیلخانی له عه‌ممادییه میرگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دروست بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی وجودی قه‌ڵا و دژه سه‌ربه‌خۆكانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و كزبوونی ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی وای كرد له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی جه‌لائیری سوپا و چه‌كداری سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به قه‌ڵا و خێڵی هه‌بوون، كه ڕاسته‌وخۆ پابه‌ندی بڕیاری میری قه‌ڵا و دژه‌كان بوون.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here
Accelerating Research

Address

John Eccles House
Robert Robinson Avenue,
Oxford Science Park, Oxford
OX4 4GP, United Kingdom