كورد و ناوچه كورد نشینه‌كان له كتێبى (المسالك والممالك)ى (الاصطخري) (م: 346ك/953ز)
Author(s) -
Hakim A. Mam Baker,
Hussain Sh. Sherif
Publication year - 2017
Publication title -
humanities journal of university of zakho
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2518-5128
pISSN - 2410-7557
DOI - 10.26436/2017.5.1.155
Subject(s) - mathematics , botany , forestry , biology , geography
ئامانج له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه تیشك خستنه سه‌ر به‌رهه‌مێكى ناوازه‌ى یه‌كێك له گه‌ریده‌و وڵاتناسانى سه‌ده‌ى چواره‌مى كۆچى/ده‌یه‌مى زاینیى، كه ئه‌ویش كتێبى ( المسالك والممالك) ى ( الاصگخری) یه، تایبه‌ته به سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به كورده‌وه هه‌یه له رووى شوێنه‌كانى نیشته‌جێبوونیان وه‌ك زۆرینه یان كه‌مینه، هه‌روه‌ها له ڕووى سروشتى و مرۆییه‌وه‌و چۆنیه‌تى ژیان و گوزه‌رانیان و ڕه‌وشى ئابورى و كۆمه‌لایه‌تییان، گرنگى ئه‌م لێكۆلینه‌ویه له‌وه‌دایه كه به شێوه‌یه‌كى ورد‌و پوخت ڕووپێوى لاپه‌ڕه‌كانى نێو كتێبى ناوبراوى كردووه‌و هه‌رچى په‌یوه‌سته به كورده‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ى له سه‌ركراوه ، ئه‌مه‌ش وه‌ك زه‌روره‌تێك بۆ ئێمه‌ى كورد كه بزانین له دوو تۆیێ سه‌رچاوه‌كاندا چۆن باس له ئێمه كراوه‌و باوك و باپیرانمان چۆن ژیاون وئاستى ژیاریان چه‌ند بووه.گه‌ریده‌و جوگرافیناسه‌كانى ئیسلامى؛له سه‌ده‌كانى ناوه‌راستدا، ڕۆلێكى گرنگیان بینیووه، له نه‌خشه كێشانى جیهان به گشتى و ناچه‌كانى ئیسلامى به‌تایبه‌تى.ناوچه كوردیه‌كانیش؛ به شیك بوون، له‌و نه‌خشه و باسكردنه‌دا،به شێوه‌یه‌ك ئه‌م گه‌ریدانه، سه‌ردانى زۆربه‌ى ناوچه كوردنشینه‌كانیان كردووه، ئاماژه‌یان به نه‌ته‌وه‌ى كورد و داب و نه‌ریت و لایه‌نى ئابورى وسیاسى و كارگێڕى كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى سه‌رچاوه‌یه‌كى زانیارى پڕ بایه‌خ، له‌و ماوه مێژووییه بۆ كورد ماوه‌ته‌وه.
Accelerating Research
Robert Robinson Avenue,
Oxford Science Park, Oxford
OX4 4GP, United Kingdom
Address
John Eccles HouseRobert Robinson Avenue,
Oxford Science Park, Oxford
OX4 4GP, United Kingdom