
ڕەهەندەكانی كارامەیی نووسین لە پڕۆسەی ڕاگەیاندندا
Author(s) -
ئازاد ڕەمەزان عەلی,
ئازاد ئەحمەد مەحموود
Publication year - 2021
Publication title -
mağallaẗ polîteknîk li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
ISSN - 2710-2173
DOI - 10.25156/ptjhss.v1n2y2020.pp133-143
Subject(s) - computer science
ڕەهەندەكانی كارامەیی نووسین لە پرۆسەی ڕاگەیاندندا (، بە كورتی باس لە مێژووی سەرهەڵدانی نووسین و قۆناغەكان و جۆر و چەمك و پێناسەی نووسین كراوە. پاشان لە كارامەیی نووسیندا، چەمك و پێناسەی كارامەیی، لایەنەكان و ناوەرۆكی كارامەیی نووسین خراونەتەڕوو، دواتر تایبەتمەندی، جۆر، گرینگی و ئامانجەكانی نووسین باسكراوە. هەر لەم توێژینەوەیەدا چەمك و پێناسەی نموونە ) مۆدێڵ ( ی نووسین هاتۆتە بەرباس و لێكۆلینەوە، نووسین لە پرۆسەی ڕاگەیاندندا پەنجەی بۆ درێژ كراوە، تایبەتمەندی و فاكتەرەكانی نووسینی كاریگەر لە چەقی توێژینەوەكەدا داندراون و خەسڵەتەكانی ئاماژەیان بۆ كراوە، دواتر توێژینەوەكە هاتۆتە سەر نووسین بۆ: ڕۆژنامە، ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن، تایبەتمەندی و بنەما و ئامانجی هەریەكەیان باس كراوە و بە وردی خراونەتە بەرباس و هەڵسەنگاندن و بە سەرباسێكی تایبەت باس لە گرینگی نووسەری ئێزگەیی و مەرجەكانی ئەم فۆرمە نووسەرە كراوە، زۆر لایەنی شاراوە بە دیارخراون و گرینگی بوونی ئەم شێوە نووسەرە لێیكۆڵدراوەتەوە. بە كورتی نووسین و پرۆسەی ڕاگەیاندن دوو ئاسۆی بەسوودی یەك پانتایین. مرۆڤ لە ڕوانگەی زمانەوە پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بنیاتناوە، ئەم دوو ئاسۆیەش هەر لە ڕێگای زمانەوە بوونەتە سەرچاوەی داهێنان و گرینگی پێشخستنی لایەكانی ژیان و پاراستنی ماف و بنەما و سەچاوە كۆمەلایەتیی و ڕۆشنبیریی و ئایینیهتد