ململانێی چینایه‌تی له رۆمانی كوردی
Author(s) -
Shwan Sleman Yabe,
Abdullah Rahman Awla
Publication year - 2021
Publication title -
academic journal of nawroz university
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
ISSN - 2520-789X
DOI - 10.25007/ajnu.v10n3a1200
Subject(s) - computer science
ململانێی چینایه‌تی یه‌كێك بووه له‌و ته‌وه‌ره گرینگانه‌ی كه به‌شێك له‌پانتایی ده‌قی رۆمانی كوردی‌یان پێكهێناوه، به‌تایبه‌تیش له قۆناغی پێش راپه‌ڕینی 1991دا، كه تێیدا ململانێیه‌كانی نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ده‌قی رۆمانه‌كاندا شه‌ن و كه‌و كراوه‌و ره‌هه‌ند و كاریگه‌رییه‌كانی روون كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رۆماننووسانی كورد له چوارچێوه‌ی بایه‌خدانیان به په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌تیش رۆمان و كۆمه‌ڵگه هه‌وڵیانداوه ده‌قی رۆمانه‌كانیان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی مرۆڤی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌رخان بكه‌ن و به‌شێك بن له خستنه‌ڕووی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان. رۆمانی كوردی كۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشینی له چوارچێوه‌ی ململانێی نێوان هه‌ر دوو چینی ده‌ره‌به‌گ و چینی هه‌ژار و چه‌وساوه باس كردووه، هه‌روه‌ها ململانێیه چینایه‌تییه‌كانی ناو شاری له هه‌ردوو جۆری ململانێی نێوان چینی بۆرژواو و چینی هه‌ژار و چه‌وساوه‌و هه‌روه‌ها ململانێی نێوان خاوه‌ن كار و كرێكاردا له دوو توێی رووداو ه‌كانیدا خستۆته‌ڕوو. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ململانێی چینایه‌تی له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌ب و له‌ژانرێكی سه‌رده‌میانه‌شیدا كه رۆمانه شیده‌كه‌ینه‌وه، له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك ده‌قی رۆمانی كوردی به‌نموونه وه‌رگیراوه.
Accelerating Research
Robert Robinson Avenue,
Oxford Science Park, Oxford
OX4 4GP, United Kingdom
Address
John Eccles HouseRobert Robinson Avenue,
Oxford Science Park, Oxford
OX4 4GP, United Kingdom