
پێگەو سروشتی یاسایی دەستە سەربەخۆكان
Author(s) -
لطيف مصطفى امين,
شادی غازی عبدالكریم
Publication year - 2022
Publication title -
govarî zankoy geşepedanî miroyî
Language(s) - Uncategorized
Resource type - Journals
eISSN - 2411-7765
pISSN - 2411-7757
DOI - 10.21928/juhd.v8n2y2022.pp1-14
Subject(s) - mathematics , botany , biology
دەستە سەربەخۆكان ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە دامەزراندنی حكومڕانی باش لە دەوڵەتی دەستوریدا, بۆیە ڕۆژبەڕۆژ گرنگی بەم دەستانە لە زیادبووندایە، كە لە ڕێكخستنی دەستوری ئەو دەوڵەتانەدا وەك گەرەنتییەك بۆ پاراستنی سەربەخۆییان باس دەكرێن بەڵام لە یاسادا بە شێوەیەكی ووردتر ڕێكدەخرێن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ڕۆڵەی كە بۆیان دیاری كراوە بە باشی بگێڕن. ژمارەیەك لەم دەستانە لە ناوەڕاستی سەددەی ڕابردوودا بە پشتبەستن بە ڕێكخستنی دەستوریو دەقە دەستورییەكان دروست بوون لە هەندێك دەوڵەتدا بە تایبەتی دەوڵەتە یاساییەكان, پاشان لە لایەن یاسادانەرانەوە یاسای تایبەت بەم دەستانە دانراوە. وە لە ڕووی سیاسییەوە، ئەو ژینگە دیموكراسییەی كە لەم دەوڵەتانەدا هاتە ئاراوە، ڕۆڵێكی گەورەی لە سەرهەڵدانی ئەم دەستانە بینوە، چونكە بیرۆكەی سەربەخۆیی ئەو دەستانە دەتوانێت پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ گەشەكردنی دیموكراسیدا هەبێت, كە ئامانج لێی نەهێشتنی گەندەڵیو بەدیهێنانی دیموكراسیەتو بنەماكانیەتی. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا تیشك دەخەینە سەر ئەوەی كە تا چەند ئەم دەستانە سەربەخۆن, بە تایبەتی لە ڕووی كارگێڕیو داراییو ئەندامییەوە. هەروەها لە ڕووی سروشتی یاسایی دەستە سەربەخۆكانەوە ئایا ئەم دەستانە دەسەڵاتی كارگێڕین یان خاوەن سروشتێكی دادوەرین یاخود لە پاش سێ دەسەڵاتە كلاسیكییەكان (یاسادانو جێبەجێكردنو دادوەری) دەستە سەربەخۆكان وەكو دەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت. كە ئەمەش بە پێی دەقە دەستوریو یاساییەكانی تایبەت بەم دەستانەو بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقو ڕاوبۆچوونی یاساناسانو توێژەران شیكراوەتەوە, كە لە توێژینەوەكەدا گرنگیان پێ دەدەین.