Open Access
دابەشبوونى کوردستان و کاریگەریی لەسەر ستراتیجى ناسیۆنالیزمى کوردیی (1916-1939)
Author(s) -
Hiwa Aziz Saeed
Publication year - 2016
Publication title -
govarî zankoy geşepedanî miroyî
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2411-7765
pISSN - 2411-7757
DOI - 10.21928/juhd.v2n1y2016.pp431-455
Subject(s) - chemistry , mathematics , botany , biology
پێدەچێت دابەشبوونى کوردستانء ململانێى هێزە هەرێمىء نێودەوڵەتییەکانى ناوچەکە قەدەرێکى پێکەوە گرێدراو بێت، کەتاهەنووکە هیچ سوودو لێکەوتەیەکى ئەرێنى بۆ کوردو کوردستان نەبووە، لەبەرئەوە کاتێک بەمێژووى کورددا دەچینەوە سەرەتاکانى ناوهێنانى ئەم نەتەوەیە هاوپێچى کردە سەربازییەکانى هێزە ئێرانىء بیزەنتىء یۆنانییەکانە، لەبەرئەوە باشترین سەرچاوە بۆ ناسینى مێژووى کورد بەناچاریی یاداشتى جەنگاوەرو ئەو بەردە داتاشراوانەیە کەهێماى سەرکەوتنء بردنەوەى هێزەکانەو لەناوچەکەدا جێیانهێشتووە.لەمێژووى نوێء هاوچەرخیشدا هەمان فاکتەر ڕۆڵى بینیووەو لەنێوان دوو لایەنى سەرەکى عوسمانى- ئیرانىء کێشەکانیان لەسەر دیاریکردنى سنوورو سەپاندنى قەڵەمڕەوى خۆیان هەمیشە کوردستان بابەتى کارلەسەرکراو بووە، لەساڵانى جەنگی یەکەمیشدا ململانێء چاوچنۆکیى هێزە گەورەکانى دونیای ئەوکاتیشی هاتەسەر.ئەم هەوڵانە کە ڕیشەیەکى مێژووییان هەیە تا بەستنى پەیمانى سایکس پیکۆء بەتەواوى دابەشکردنى کوردستان بەکۆمەڵێک هێڵى دەستکرد، توانرا کوردستان دابەشبکرێتء پارچە پارچە بە چەند دەوڵەتێکى دیکەوە لێکنرا، ئەوەى گرنگە لەگەلڕ ئەم دابەشکردنەى کوردستان کەنزیکە بگاتە سەدەیەکى تەواو، تاهەنووکە ئەم وڵاتانەو ناوچەکە ئارامیء ئاسایشى سیاسیء سەربازیی بەخۆیەوە نەبینیووە.ئەگەرچی لەنێو ئەدەبیاتى کوردیدا ئەو دابەشبوونە تائیستەش وەک کۆمەڵێک سنورى دەستکرد ئاماژەیان پێدەکرێت، بەڵام کاتێک بەکارکردو شوێنەوارەکانى ئەم دابەشبوونەدا دەچینەوە، دەبینین کە ڕۆژبەڕۆژ ئەم سنورە دەستکردانە لەسنورى جوگرافییەوە دەبنە سنوریی کۆمەڵایەتىء سیاسیء ئابوورییء نەتەوەیی، کەمەترسی دروستبوونى چەند نەتەوەیەکى کوردی هێناوەتە ئاراوەو چەندان کێشەی بۆ بزاوتى ناسیۆنالیستى کورد دروستکردووە.بەمەبەستى ڕوونکردنەوەى ئەم لایانانەو تیشکخستنەسەر دەرهاویشتەکانى دابەشبوونى کوردستان، بەمیتۆدێکى مێژوویی شیکاریی، هەوڵمانداوە لەم توێژینەوەیەداو لەدوو توێی دووباسی سەرەکیداو لەچەند تەوەرەیەکدا، قسە لەگرنگترین پەیماننامەو هەوڵە دابەشکارییەکانى کوردستان بکەین لەهەردوو قۆناغی نوێء هاوچەرخى کورددا، پاشان کاریگەرییەکانى ئەم دابەشبوونە بەپێی تیۆرە نوێیەکانى ناسیۆنالیزمء ئەو لەمپەرو بەربەستانەى لەبەردەم ناسیۆنالیزمى کوردیدا دروستیکردووەو لێکەوتە نەتەوەییء ئابوورییء کۆمەڵایەتیەکانیمان ڕوونکردۆتەوە.