z-logo
open-access-imgOpen Access
سستبون و چالاکبونی وشە لە زمانى کوردیدا
Author(s) -
Othman Karim Abdalrahim,
jwana A. Hussen,
Hiwa K. Hussein
Publication year - 2020
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v3n2y2020.pp9-17
Subject(s) - computer science
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (سستبون و چالاکبونى وشە لە زمانى کوردیدا)یە، ئەو هۆکارانە شیدەکاتەوە، کە بونەتە هۆى ئەوەى بەشێک لە وشەکانى زمان لەڕوى بەکارهێنانیانەوە سستبون، بەکارهێنەرانى زمانەکە کەمتر پەنایان بۆ دەبەن، لە بەرانبەریشدا بەشێکى تریش لە وشەکان چالاکن و بەردەوام لەلایەن قسەپێکەرانییەوە بە کار دەهێنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا وشە کە دێتە ناو فەرهەنگەوە دەشێت تەمەنى کورت، یان درێژ بێت، ئەمەش بەندە بە چالاکی و سستبونى وشەکەوە، سەرەتاى هاتنە ناوەوەى وشە  لە زمانێکى ترەوە لەگەڵ وشە بنەڕەتییەکەدا دەکەوێتە ململانێوە، ڕەنگە سەرکەوتو بێت و لە لای قسەپێکەرانییەوە پەسەند بکرێت، یان لەناو چوارچێوەی پیشەیەک وەک زاراوە بەکاربهێنرێت. لە دوو بەش پێکهاتووە; لە بەشى یەکەمى توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکى تیۆریی، هەر دوو دیاردەکە ڕونکراونەتەوە و نمونەى پێویست بۆ چالاکبون و سستبونى وشە هێنراونەتەوە، لەگەڵ خستنەڕوى پێکهاتنى وشە و ئەو ڕێگایانەى دەبنە هۆى دەوڵەمەندکردنى فەرهەنگی زمان باس کراوە،. لە بەشی دووەمیشدا بەشێوەیەکى کارەکى (مەیدانى) نمونەکان لەو کەسانەوە وەرگیراون، کە سەردەمانێک بە گڕ و تینەوە کار و پیشەى خۆیان کردووە و بەردەوام بازاڕیان گەرم بووە، لە کۆتایی هەر پار و وەچە پارێکیشدا ئامارى وشەکان کراون و پاشان بەپێی پێکهاتەى دروستبونیان، وەک " لێکدراو و داڕێژراو و سادە و وەرگیراو و داتاشراو و گرێ" پۆلێن کراون. دواتر لە کۆتایی بەشەکەدا ئامارى سەرجەم وشەکان و پێکهاتنیان بە چارتێک خراوەتەڕو و ئەنجامە گرنگەکانى ئەم توێژینەوەیەیان پێکهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەکى باش دراوە بە لێدوانى ئەو کەسانەى چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە و خودی خۆیان بەردەوام لە ناو کارەکەدا بون، ئەو پیشانە ئاوێتەى ژیانیان بووەو بونەتە بەشێک لە کەسایەتییان، تەنانەت وەک ناسناو بە دواى ناوەکانیانەوە پەیوەست بووە.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here