
هەڵوێستی رایموند لول لە هزری ئیسلامی
Author(s) -
Shawin J. Abdullah,
Haidar Lashkry
Publication year - 2020
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v3n2y2020.pp61-69
Subject(s) - medicine
بابه‌تی ئه‌م توێژینه‌وه بریتیه له هه‌ڵوێستی ڕایمۆند لۆل له هزری ئیسلامی، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵمان داوه به شێوه‌یه‌كی كورت هه‌ڵویستی ڕایمۆند لۆل بخه‌ینه ڕو له هزری ئیسلامی و كاریگه‌ری ئه‌و فه‌یله‌سوف و سۆفیه موسڵمانانه‌ی كه بیری لۆلیان ئاڕاسته كردووه، توێژینه‌وه‌كه‌مان دابه‌ش كردووه بۆ دو خاڵی سه‌ره‌كی و له هه‌ر خاڵێك چه‌ند بابه‌تێكمان ڕونكردۆته‌وه. خاڵی یه‌كه‌م تایبه‌ته به هه‌ڵوێستی ڕایمۆند لول له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی، ئه‌م خاڵه‌مان دابه‌شكردووه بۆسه‌ر دو بابه‌ت، یه‌كه‌میان ململانێێ نێوان عه‌قڵ و ئاین، هه‌ڵوێستی لۆلمان له‌م بواره‌دا ڕون كردۆته‌وه كه ئه‌و چۆن ده‌یه‌وێ له نێوان ئه‌م دو بابه‌ته هاوسه‌نگی دروست بكات، كه به‌پێی بۆچونه‌كانی ئه‌و ده‌كرێ له ڕێگه‌ی باوه‌ڕوه بگه‌ین به حه‌قیقه‌ت و عه‌قڵ پێوه‌ر نه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئیمان، بابه‌تی كاریگه‌ر بون به فه‌لسه‌فه‌ی غه‌زالی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی، بابه‌تێكی تره باسمان لێوه كردووه له‌گه‌ڵ دژایه‌تی كردنی ڕایمۆند لۆل بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ئیبن ڕوشد، لۆل یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه زۆر به‌توندی دژایه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی ئیبن ڕوشدی كردووه، هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ربونی به‌سه‌ر جیهانی مه‌سیحیه‌وه نه‌هێڵێ، له ڕیگه‌ی ده‌زگا ئه‌كادیمی و ئاینییه‌كان بۆ چونه‌كانی ڕه‌تبكرێنه‌وه. له خاڵی دووه‌م باسمان له ڕایمۆند لۆل و هزری سۆفیگه‌ری كردووه، باسكردنی لۆل وه‌ك سۆفی و كاریگه‌ر بونی ئه‌و به موسڵمانان له شێوازی ته‌ركه دونیا‌و خۆته‌رخان كردن بۆ خودا ناسی، له چوارچێوه‌ی بابه‌تی سۆفیگه‌ریش تیشكمان خستۆته سه‌ر كاریگه‌ر بونی ڕایمۆند لۆل به گه‌وره سۆفی ئه‌نده‌لوسی (ئیبن عه‌ره‌بی)، كه بۆچونه‌كانی هه‌ردولامان ڕونكرته‌وه سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی سۆفیگه‌ری و به شێوه‌یه‌كی كورت باسمان له‌و كتێبانه كردووه كه كاریگه‌ری ئیبن عه‌ره‌بی به‌سه‌ر ڕایمۆند لۆله‌وه به‌دیارده‌كه‌وێت.