z-logo
open-access-imgOpen Access
كێشەكانی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە خوێندنگا بنەڕەتیيەكان
Author(s) -
Hazhar Q. Ibrahim,
Peshawa B. Braim
Publication year - 2020
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v3n2y2020.pp55-61
Subject(s) - psychology
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئامانجی كاركردنه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن، وه‌ له‌و بواره‌دا‌ گرنگی ده‌دات به‌ یه‌كێك له‌ توێژه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ناو ئه‌م بواره،‌‌ كه‌ ڕێنمایكارانی په‌روه‌رده‌یین كه‌ به‌ به‌شێكی گرنگی ئه‌م بواره‌ داده‌نرێت و پرۆسه‌ی ڕێنمایی و ئاڕاسته‌كردنی په‌روه‌ره‌ی و ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن،  له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئامانجی زانین و دیاریکردنى ئاست و جۆری ئەو کێشانەیه‌‌،‌ کە لە خوێندنگا بنەڕەتيیەکاندا ڕوبەڕوی ڕێنمایکارانى پەروەردەیى دەبنەوە ، بۆ ئەم مەبەستە و بە سود وەرگرتن لە توێژینەوەکانى  پێشو پێوەرێکمان ئامادەکرد, کە لە (٢٦) بڕگە پێکهاتبوو, دوای دەرهێنانى تایبەتمەنديیه‌كانى پێوەرى دەرونى (ڕاستگۆیی و جێگیريى) بەسەر نمونەى توێژینەوەکەدا دابەشکرا,  کە ژماره‌یان (٢٠) ڕێنمایکارى پەروەردەيی بوو له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه‌، دوایی کۆکردنەوەى داتا و زانیاريیەکان و شیکردنەوەیان  بە هەگبەى ئاماریى  بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان (SPSS), ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست, یه‌كه‌م؛ بە شێوەیەکى گشتى ڕێنمایکارانى پەروەردەیى ڕوبەڕوى کێشە دەبنەوە، دووه‌م زۆربەى ئەو کێشانەى دیاریکرابون بەشێوەی بەرچاو دەرکەوتن, به‌شێوه‌یك كە سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌كانه‌ی به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م كه‌ ڕوبه‌روی ڕێنمایكاران ده‌بێته‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ر و باوانه‌وه‌ بۆیان دروست ده‌بێت وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خۆیانه‌وه‌ كه‌متر بۆته‌ هۆی گرفت بۆیان یان هه‌ر گرفتیان نییه‌, له‌ كۆتاییدا توێژه‌ران به‌ پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتبوون چه‌ند ڕاسپارده‌ و پێشنیازێكیان خسته‌ڕو‌.

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here