z-logo
open-access-imgOpen Access
كاريگەريى ڕۆڵى سەركردە لە سەر بارودۆخى سياسى باكور و باشورى كوردستان لە نێوان ساڵانى ١٩١٨- ١٩٢١
Author(s) -
Hewa H. Shareef
Publication year - 2019
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp78-86
Subject(s) - psychology
ئەم توێژينەوەيە هەوڵێكە بۆ تيشك خستنەسەر ڕۆڵ و هەڵوێستى سياسى و سەربازى سەركردە كوردەكان لە باكور و باشورى كوردستان، مەبەست لە زاراوەى (سەركردە) لەم توێژينەوەيەدا ئەو سەركردە خۆجێى و ناوچەيیانەيە كە لە دواى جەنگى يەكەمى جيهانى دەركەوتن و ڕۆڵ و چالاكى سياسى و سەربازيان لە ناوچەكانى خۆيان بينيوە، هەڵوێست و كردار و بڕيارەكانيان كەم تا زۆر كاريگەرى ئەرێنى و نەرێنى بۆ سەر دوا ڕۆژى سياسى هەبووە. دواى جەنگى يەكەمى جيهانى و شكستى دەوڵەتى عوسمانى لە جەنگەكەدا چەند گۆڕانكاريەكى گەورەى لە كوردستان بە دواى خۆيدا هێنا، كە خۆى لە كۆتايهێنان بە دەسەڵاتى عوسمانيەكان لە كوردستان هێنا و بەمەش بۆشايەكى سياسى و كارگێرى ناوچە كوردنشينەكانى گرتەوە، ئەم پێشهاتانە دەرفەتێكى سياسى گونجاوى بۆ كورد هێنايە پێش تا پرسە نەتەوەيى و سياسيەكەى بەرەو پێش ببات، بەڵام بە هۆى چەند هۆکارێكەوە كورد نەيتوانى دەرفەتەكە بقۆزێتەوە، كە يەكێك لەم هۆکارانە كورتبينى و كەم ئەزمونى (سەركردە) كانى كورد بو لە كارى سياسيدا. توێژينەوەكە لە پێشەكى و دەروازەيەك و دو تەوەر و ئەنجام پێكهاتووە، دەروازەكەى بۆ خستنەڕوى بارودۆخى سياسى و سەربازى و كۆمەڵايەتى لە ناوچە كوردنشينەكانى باكور و باشورى كوردستان لە پێش و لە سەروبەندى جەنگی يەكەمى جيهانى تەرخانکراوە. تەوەرەى يەكەم بۆ ڕۆڵ و چالاكى و كاريگەرى (سەركردە) سياسى و سەربازيە كوردەكانى باكورى كوردستان لە ڕوداوەكانى دواى جەنگى يەكەمى جيهانى تەرخان كراوە. تەوەرەى دووەميش پێكهاتووە لە ڕۆڵ و هەڵوێست و كاريگەرى (سەركردە) كوردەكانى باشورى كوردستان بەرامبەر بارودۆخى سياسى و سەربازى لە دواى جەنگى يەكەمى جيهانى.  

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here