
العز الضريرعه‌زه كوێرى نوسەيبينى و ئیبنو ئه‌بی لهیجائى هەزبانى ئه‌ربیلی هەولێرى
Author(s) -
Mahdi O. Haruti
Publication year - 2019
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Uncategorized
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp73-77
Subject(s) - psychology
ئه‌و توێژینه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی شرۆڤه‌كارییه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو له‌زانایانی كوردی له‌دایكبووی ناوچه‌كانی كوردستان العز الضریر-عه‌زه كوێری نوسه‌یبینی ،وئیبنوئه‌بیلهیجائی هه‌زبانی هه‌ولێری كه‌هه‌ریه‌كه‌یان له‌چه‌ند بوارێكی زانستی وئیداری رۆلی دیاریان بینیوه وخزمه‌تی زۆریان به شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا پێشكه‌شكردووه ،له‌هه‌مان كاتدا له‌به‌رهاوسۆزی، وهه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندی باشیان له‌نێواندا هه‌بووه .دوای خستنه‌رووی ژیاننامه‌ی هه‌ریه‌كێكیان به‌جیاو له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كدا لێكدانه‌وه له‌سه‌رئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌ی نێوانیان كراوه تاچه‌ند كاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه زانستیه‌كه‌شیاندا هه‌بووه ،ئه‌و به‌رهه‌مه گرنگ ، وتێروانینه زانستی ورێبازگرانه‌ش كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه وكاریگه‌ربوون به‌یه‌كتردروستبوون خراوه‌ته‌روو ،هه‌رله‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا چه‌ند لایه‌نێك له‌مێژووی ژیانی هه‌ردوو زانای ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ كراوه ،به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاین ومه‌زهه‌بیانه‌وه هه‌یه ، هه‌روه‌ها قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه نووسینه‌كانی مێژوو نووس ئیبنو ئه‌بیلهیجائی هه‌زبانی تاچه‌ند كاریگه‌ری (العز الضریر) عه‌زه كوێری به‌سه‌ره‌وه هه‌بووه كه‌به‌شیعه مه‌زهه‌ب تاوانباركراوه ،ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌شكراوه كه خودی عه‌زه كوێر ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی به‌باش زانیوه ،یان له‌به‌ر هه‌ندێ گوته‌ی كه‌له‌باره‌ی مافی خه‌لیفه عه‌لی كوری ئه‌بی تالیب وبنه‌ماله‌كه‌ی بۆ ده‌سه‌لات كردوویه‌تی ،یاخود گرنگیدانی به‌خه‌لكانی جیا له‌سوننی مه‌زهه‌بی وه‌كو: شیعه ،جوله‌كه ،مه‌سیحی-كریستیان ...، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه له‌و توێژینه‌وه‌یه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه . له هه‌مان كاتدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر-(أربل) جیا له‌شاره‌كانی دیكه‌ی جیهانی ئیسلامی گرنگی به‌قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌كان داوه ،له‌و كاته‌ی كه له‌م جیهانه‌دا ئه‌مجۆره زانسته له‌زانسته پشتگوێخراوه‌كان بوو وگرنگی پێنه‌ده‌درا .هه‌روه‌ها به‌به‌لگه‌ی خوێندنی زانستی فه‌لسه‌فه له‌لایه‌ن عه‌زه‌كوێر له‌شاری هه‌ولێر،دواتر وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه له‌ماله‌كه‌ی خۆی له‌شاری دیمه‌شق ، ئه‌و روون بۆته‌وه كه‌به‌راوورد به‌عه‌ره‌ب وخه‌لكانی تری جیهانی ئیسلامی تاچه‌ند له‌نێو كورددا ئه‌م جۆره زانسته ره‌واجی هه‌بووه .