
پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان لە ڕۆمانى كورديدا
Author(s) -
Salim R. Salih,
Abdulla R. Awla
Publication year - 2019
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp39-49
Subject(s) - geology
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێكه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ڕۆمان له به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پیشاندانی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تیش كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه له‌سه‌ر ڕه‌وشی گشتی تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه, له‌سه‌ره‌تاشدا باسی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌ب كراوه وه‌كو زانستێك بایه‌خ به لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ده‌ب و له‌ناویشدا جه‌ختمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵناسی ڕۆمان كردۆته‌وه له‌ڕوی تیۆرییه‌وه لایه‌نه‌كانی باس كراوه، چونكه باسكردن له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌سته به‌و بواره‌وه. دواتر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو ( په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی) و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌ناو به‌شێك له‌ڕۆمانه كوردیەکاندا دیاریكراوه‌و تیشكی خراوه‌ته سه‌رو له كۆتایشدا ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان به‌رچاوخراوه. سنوری لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌نێوان ساڵانی (1961-1990)ە‌و، ڕۆمانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه كاریان له‌سه‌ركراوه، ئه‌و كاركردنه‌ش زیاتر لایه‌نی بابه‌ت و ناوه‌رۆكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ...هتد، گرتۆته‌وه، به‌واتایه‌ی ناوه‌رۆك و ده‌رخستنی كێشه‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه چه‌قی لێكۆڵینه‌وه‌كه پێكده‌هێنن و كه‌متر باس له لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان كراوه، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی له خزمه‌ت باسكردن بابه‌ته‌كه بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه هه‌وڵمانداوه له چه‌ند نمونه‌یه‌كی ڕۆمانی كوردیدا بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییانه له‌ناو ده‌قی ڕۆمانه‌كان و بۆچونی ڕۆماننوسان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بخه‌ینه‌ڕو. هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته زیاتر كاركردن بووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ڕۆمان و كۆمه‌ڵگه، كه ئه‌م باسه‌ش ده‌مانباته‌وه سه‌ر باسی كۆمه‌ڵناسی ڕۆمان وه‌كو لقێك له لقه‌كانی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌ب. ئه‌م بابه‌تش له ڕه‌خنه‌ی ڕۆمانی كوریدا و به‌تایبه‌تیش له ئاسته ئه‌كادیمییه‌كه‌ی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م كاری له‌سه‌ر كراوه. ئه‌و میتۆده‌ی كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه په‌یڕه‌وی لێكراوه برییته له میتۆدی وه‌سفی شیكاری هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌ناو بازنه‌ی كۆمه‌ڵناسی ڕۆمانه، بۆیه له ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا سودمان له میتۆدی كۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌رگرتووه