
كاريگه‌ریى شانۆى داستانى له‌سه‌ر شانۆى كوردی
Author(s) -
Kaify A. Abdulqader,
Zhilwan T. Bapir
Publication year - 2019
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp32-38
Subject(s) - psychology
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، تیشكێك ده‌خاته سه‌ر تیۆری شانۆی داستانی نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانی (پرتۆڵد برێخت)، كه وه‌ك شێوازێك له‌سه‌ر شانۆی دڕامی توانی ئه‌م شێوازه شانۆییه بهێنێته نێو بزوتنه‌وه‌ی شانۆی نوێی جیهانیی و، ببێته قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌بواری شانۆدا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌نگبداته‌وه، جیهانی شانۆی عه‌ره‌بیی و كوردستانیش بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و، تاكو ئێستاش كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م تیۆرییه شانۆییه به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له بزوتنه‌وه‌ی شانۆی كوردیدا، هه‌ر له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردو تاكو ئه‌مڕۆ، چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری كورد كاریان له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه شانۆییه كردووه‌و، ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بینه‌ری كوردیی هه‌بووه، چونكه له فه‌لسه‌فه‌ی (برێخت)دا مرۆڤ و ئه‌رك و مافه‌كانی جێی بایه‌خ و گرنگیپێدانن له شانۆی داستانی‌دا، كه شانۆیه‌كی فێركارییه و، چه‌مكی نامۆبون له‌م شێوازه‌ی شانۆدا جێی بایه‌خپێدانه، دیواری چواره‌م له‌م شێوا‌زەی شانۆدا لابردراوه‌و، په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان نمایشكاران و بینه‌ردا دروستبووه. بۆ به‌رێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌ره‌تا چه‌ند پرسیارێكمان خسۆته‌ڕو، كه له‌دوتوێی توێژینه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵام مانداونه‌ته‌وه، وه‌كو ئایا ئه‌و شێوازه‌ی شانۆی جیهانییه له‌نێو شانۆی كوردیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه ڕه‌گه‌ز وته‌كنیكه‌كانی شانۆی گرتۆته‌وه؟ ئه‌و ده‌رهێنه‌ر وكاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی تێدا به‌رجه‌سته‌بووه كێن وچین؟ ئایا بارودۆخی كوردستان هۆكار وڕێخۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌و شێوازه؟ هتد، توێژینه‌وه‌كه‌مان له دوبه‌ش پێكهاتووه، هه‌ر به‌شه‌ش چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجام وناوی سه‌رچاوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه.