z-logo
open-access-imgOpen Access
هۆكار و مەبەستەكانى مەزراندنى ديمەنى سێكسيى لە رۆمانى كورديدا
Author(s) -
Jalal A. Saeed
Publication year - 2019
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp22-31
Subject(s) - computer science
گومانى تێدا نييە كە سێكس يەكەم و دواهەمين ئامرازى سەرجەم بونەوەرانى سەر زەوييە بۆ نەوە خستنەوە و بەردەوامبون لە ژياندا، جگە لەمەش هۆيەكى گرنگە بۆ ئاراميى و ئاسودەيى، واتە لە غيابى سێكسدا دۆخێكى ئاڵۆز و نادروست لە ژيانى بونەوەراندا دێتە ئاراوە. هەروەها گومانيشى تێدا نييە كە ئەدەبيش ئاوێنەى كۆمەڵ و ڕەنگدانەوەى واقيعە بە هەمو لايەنە چاك و خراپەكانييەوە، جوان و ناشرينييەكانييەوە، ڕێپێدراو و قەدەغەكراوەكانييەوە، بۆيە دەبينين پڕۆسە و پەيوەندى سێكسيش لە ئەدەبياتى زارەكى و نوسراوى هەمو ميللەتانى دنيادا بە پێى تايبەتمەنديى و داب و نەريتى هەر نەتەوە و كۆمەڵێك كەم تا زۆر ئاوڕى لێدراوەتەوە، لەناو ئەواندا ئەدەبى زارەكى و نوسراوى كوردييش لەم بوارەدا بەشداريى بەرچاوى هەيە، بە تايبەتييش لە ڕۆماندا، بەڵام لە بوارى لێكۆڵينەوەى ڕەخنەييدا كەمتر ئاوڕ لەو تێكستانە دراونەتەوە كە ديمەنى ئيرۆتيكييان تێدا مەزرێندراوە. ئەمەش بە بڕواى ئێمە هۆكارەكەى بۆ جۆرێك لە شەرم و ترس و كۆت و بەندى كۆمەڵايەتيى دەگەڕێتەوە، هەر لەبەر ئەوە؛ ئێمە لەم هەوڵە خاكەڕايانەى خۆماندا هەوڵمانداوە بە دواى ئەو هۆكار و پاڵنەرانەدا بگەڕێين كە وا لە ڕۆماننوس دەكەن هەمو هۆش و خەياڵ و ئاوەزى خۆى بگوشێت بۆ بنياتنانى ديمەنێك يان چەندەها ديمەنى سێكسيى بە شێوەيەك كە هەمو وردەكارييەكانى جەستە پيشانبدات.  لەم ڕوەوە سێ خاڵمان دەستنيشانكردووە كە تيايدا سێكس وەكو هۆكارێك بەكارهاتووە، ئەوانيش بريتيين لە (گوزارشتكردن، هێما، ئامانج).

The content you want is available to Zendy users.

Already have an account? Click here to sign in.
Having issues? You can contact us here