
جوانكاریی لە شیعرەكانی عەونی شاعیردا
Author(s) -
Rokan G. Shayia
Publication year - 2018
Publication title -
mağallaẗ ğāmiʿaẗ kūyaẗ li-l-ʿulūm al-insāniyyaẗ wa-al-iğtimāʿiyyaẗ
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2707-9341
pISSN - 2522-3259
DOI - 10.14500/kujhss.v1n1y2018.pp146-156
Subject(s) - psychology
عەونی شاعیر یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکانی نێو ئەدەبی کوردیدا، شاعیر شارەزاییەکی لە ڕادە بەدەری هەبووە لە بەکارهێنانی زانستی ڕەوانبێژی و بەتایبەتی جوانکاری، شاعیر توانیویەتی زۆر بە جوانی و لێهاتوویی هونەرەکانی جوانکاریی لە نێو شیعرەکانی بەکاربهێنێت. لەنێو هەمویاندا جوانکاریی وشەیی بە هەموو جۆرەکانییەوە، هەروەک لە باسەکەماندا بە نمونەی شیعری ڕوونمان کردۆتەوە، شاعیر زۆر بەوردیی و لە هونەرەکانی کۆڵیوەتەوە و بە نمونەی شیعرەکانی دەریخستوە کە هیچی لە شاعیرانی تر کەمتر نییە و بگرە شانبەشانی شاعیرانی تر ئەسپی خۆی لەم بوارە تاوداوە. باسەکەمان بۆ دوو بەشی سەرەکی دابەشکردووە و هەر بەشێکیش لە چەند تەوەرەیەک پێکهاتووە، لە بەشی دووەم باسی هەردوو جۆرەکانی جوانکاریمان کردووە و بە نمونەی شیعری هونەرەکەمان خستۆتە ڕوو، لە کۆتایش ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان خراوەتە ڕوو.