Open Access
تێڕوانینى قوتابخانه‌ى ئه‌ركى بۆ ڕسته
Author(s) -
Abdulwahid Dezay,
Hani Qader
Publication year - 2021
Publication title -
govara zanistîn mirovayetî ya-zankoya zaxo
Language(s) - Persian
Resource type - Journals
eISSN - 2664-4681
pISSN - 2664-4673
DOI - 10.26436/hjuoz.2021.9.3.698
Subject(s) - business
تیۆرى ڕێزمانى ئه‌ركى به‌ته‌واوترین و به‌هێزترین تیۆرى هاوچه‌رخى زمانه‌وانیى نوێ داده‌نرێت، كه گرنگى به به‌كارهێنان و نرخى گه‌یاندنى زانیاری ده‌دات، گه‌یاندنى زانیاریش به‌یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م تیۆره داده‌نرێت.ئه‌م ڕێبازه له‌بیرى زمانه‌وانیدا چه‌مكێكى ته‌واو جیاوازى گرته‌به‌ر له گرنگیدان به چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانى زمان و دیاریكردنى نرخى په‌یوه‌ندیكردن له‌زماندا له‌گه‌ڵ داكۆكیكردن له‌سه‌ر توانستى كۆڵایهتیى زمان و بارى ده‌روونى قسه‌كه‌ر و ده‌وروبه‌رى ئاخاوتندا، له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا گرنگى به‌لایه‌نێكى تریش دراوه ئه‌ویش شیكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى (كردارى ) یه بۆ ڕسته، له‌ڕوانگه‌ى ئه‌ركى كاتێك ئاخێوه‌ر ڕسته‌یه‌ك ده‌رده‌بڕێت پێویسته ئه‌و ڕسته‌یه به‌پێى ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ى ڕستهكهى تێداده‌كرێت، شیكردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت، له‌م لیكۆڵینهوهیهدا ڕسته‌كان له‌هه‌ر سێ ئاستى ( ڕێزمان و واتا و ده‌وروبه‌ر ) شیكرنهوهى بۆ كراوه، تاكو (ناپه‌سه‌ندى ڕێزمانى ) هیچ ڕسته‌یه‌ك نه‌مێنێت و به‌ئاسانى ڕۆنانى هه‌موو ڕسته‌یه‌ك شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكرێت . لێكۆڵینه‌وه‌كه به ئامانجى گه‌یشتن به تێڕوانینى ئه‌ركى ده‌رباره‌ى ڕسته ئه‌نجامده‌درێت، به‌پێى ڕێبازى وه‌سفى شیكارى، گرنگى لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌وه‌دایه به‌پێى تیۆرى ئه‌ركى ده‌گه‌ینه ڕۆنانى هه‌موو ڕسته‌یه‌ك، كه ( ناپه‌سه‌ندى ڕێزمانى ڕسته) ناهێڵێت . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بێجگه له‌پێشه‌كى و ئه‌نجامه‌كان له دوو به‌ش پێكدێت، به‌شى یه‌كه‌م لایه‌نى تیۆرى قوتابخانه‌ى ئه‌ركییه، به‌شى دووه‌میش بنه‌ماكانى تیۆرى ئه‌ركى و تێڕوانینى ئه‌ركییه بۆ ڕسته‌یه .